جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا دێتە هەولێر

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا دێتە هەولێر
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت, دوای پشووی هاوینەی پەرلەمان جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەردانی کوردستان دەکات.

دلاوەر ئاژگەی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا ڕاگەیاند: بڕیارە ریشارد چارنیکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەورپا بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی پەرلەمانی کوردستان و ئەورپا سەردانی کوردستان بکات”.

ئاژگەی گوتیشی ” وەک نوینەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵیکی زۆر دەدەین بۆ ئەوەی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندیکی پتە لە نێوان هەردوو پەرلەمان درووستبێت و بەردەوام گفتوگۆ لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپا دەکەین لەسەر بارودۆخی کوردستان”.

سەبارەت بە کاتی سەردانەکەی ئاژگەی گوتیشی “بریارە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەورپا دوای پشووی هاوێنە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات لەگەل گەورە بەپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە”.











باسنیوز
Top