ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا سوپاسالاری نوێ په‌سه‌ند ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا سوپاسالاری نوێ په‌سه‌ند ده‌كات
جۆزێف دانفۆرد، وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرا و ئه‌ویش پێی وایه‌ روسیا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیووه‌ له‌سه‌ر دیاریكردنی جۆزێف دانفۆرد، به‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا و جێگرتنه‌وه‌ جه‌نڕاڵ مارتن دیمپسی كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگی ئه‌یلولی داهاتوو، پۆسته‌كه‌ی جێ بهێڵێت.

مانگی ئایاری رابردوو، دانفۆرد له‌لایه‌ن باراك ئۆباما، بۆ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی دیاری كراو سه‌رۆكی ئه‌مریكا ستایشی كاره‌كانی كرد وه‌ك سه‌ركرده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌فغانستان.

دانفۆرد به‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكای راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر باس له‌ وڵاتێك بكرێ كه‌ مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئه‌مریكا هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و وڵاته‌ روسیایه‌، وتیشی ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ره‌فتاره‌كانی مۆسكۆ بكرێت، ئه‌وا رفتاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌مترین شت كه‌ لێی چاوه‌ڕوان بكرێت، نیگه‌رانی دروستكردنه‌.












خه‌ندان
Top