نووسینگه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌فغانستان مردنى سه‌ركرده‌ى تاڵیبانى پشتڕاست كرده‌وه
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه؛ حكومه‌تى ئه‌فغانستان به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستى كه‌وتووه؛ مردنى مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ر به‌رپرسى تاڵیبانى له نیسانى 2013 پشت‌راست ده‌كاته‌وه و له‌و بڕوایه‌دایه كه ئێستا زیاتر له جاران بوار ره‌خساوه بۆ گفتوگۆكردنى ئاشتیانه؛ كه‌واته داوا له هه‌موو چه‌كدارانى نه‌یارى حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و ده‌ست به دانوستانى ئاشتى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بكه‌ن.
له لایه‌كى تر كاتژمێرێك به‌ر له ده‌ركردنى ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌فغانستان بڵاوى كرده‌وه كه مه عومه‌ر دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گیانى له‌ده‌ستداوه.
حه‌سیب سدیقى گووته‌بێژى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه رایگه‌یاند: مه‌لا عومه‌ر له نیسانى 2013 له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شارى كاراچى له پاكستان به شێوه‌یه‌كى گومان‌لێكراو گیانى له‌ده‌ستدا و به فه‌رمى پشتڕاستى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و كه‌سه مردوه.
شایه‌نى باسه بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان تاكو ئێستا ئه‌و هه‌واڵه‌ى پشتڕاست یاخود ره‌ت نه‌كردوه‌ته‌وه؛ به‌ڵام گووته‌بێژێكى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه رایگه‌یاند: كه دواتر له‌وباره‌یه‌وه قسه ده‌كه‌ن.
