وه‌زاره‌تى ناوخۆى نیپاڵ: به‌هۆى رۆچوونى زه‌ویى 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، به هۆى باران بارینى به خوڕه رۆچوونى زه‌وى له شارى كاتمندۆى رۆژئاواى نیپاڵ روویدا، كه به‌هۆیه‌وه 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به لایه‌نى كه‌م 22 ماڵیش رووخاون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا پێشبینى ئه‌وه‌شكراوه، ژماره‌ى ئه‌وه كه‌سانه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رز ببێته‌وه چونكه ئه‌وه‌ى راگه‌یانراوه ئامارى سه‌ره‌تاییه و به‌پێى زانیارییه‌كانیش، رۆچوونى زه‌وییه‌كه له دوو گوندى نزیك له سه‌یرانگه‌ى بوخارا روویداوه كه به دوورى 125 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاواى شارى كاتمندۆوه.
