وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە تاران
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی كۆماری ئیسلامی (ئیرنا) لۆران فابیوس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 29 – 7 – 2015 گەیشتە تاران و لەلایەن “محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بە فەرمی پێشوازیی لێكرا.
لۆران فابیوس هاوكات لەگەڵ گەیشتنی بە تاران رایگەیاند كە لە دوو مانگی داهاتوودا وەفدێكی باڵای ئابووریی فەرەسنا پێكهاتوو لە نوێنەرانی كۆمپانیا گەورەكانی ئەو وڵاتە سەردانی تاران دەكەن.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەم سەردانەیدا بۆ تاران بڕیارە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی بالای ئێران وەك حەسەن رۆحانی سەركۆمار، عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرەلمان و محەمەدجەواد زەریف دیدار و چاوپێكەوتنی هەبێت.
ئەمە یەكەم بەرپرسی فەرمیی فەرەنسایە لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا سەردانی تاران دەكات.
“فرانسوا ئۆلاند” سەركۆماری فەرەنسا ئەم سەفەری “فابیوس”ی بە ئەزموونێكی سەرەكیی دوای رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران وەسف كردووە و هاوكات بە فەرمی داوای لە حەسەن رۆحانی كردووە سەردانی فەرەنسا بكات.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە كاتێكدا سەردانی تارانی كرد كە كۆمەڵێك لە پەرلەمانتاران لە نامەیەكدا ناڕەزاییان بەو سەردانەی دەربڕیوە و لەم پەیوەندییەدا لەلایەن خوێندکارانی توةذڕەوەی ئێرانەوە كۆمەڵێك ناڕەزاییش دەربڕاوە.
باسنیوز
