پارلەمانتارانی ئێران دژی سەردانەکەی فابیوس دەوەستنەوە
ئەو ئەندام پارلەمانانە لە نامەیەکدا کە پێشکەش بە محەممەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیان کردووە، خوازیارن کە ڕێگە بە سەردانی لۆران فابیوس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ وڵاتەکەیان نەدرێت.
ئەندام پارلەمانەکانی ئێران لە نامەکەیاندا نووسیویانە، نابێ ڕێگە بدرێ کەسێکی وەکوو فابیوس کە سیاسەتێکی زۆر دوژمنکارانەی بە نیسبەت ئێران هەیە پێ بنێتەوە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە بە پێچەوانەی ئەو ئەندام پارلەمانانەم ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئێران لە نامەیەکدا ڕوو بە فابیوس بڵاویان کردووەتەوە، کە خەڵکی ئێران وەکوو سەردەمی ناڕەزایەتییەکانی فەڕەنسا کە چ دۆخێکی نالەباریان هەبوو، ژیان بەسەر دەبەن.
لە نامەکەی ئەو مامۆستایانەدا هاتووە، بەڕێز فابیوس ئێران بەناوی مافی مرۆڤی ئیسلامییەوە هەموو مافەکان پیشێل دەکات و ئەرکداری بکەن کە پابەندی ڕێککەوتنامە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ بێت.
ئەو مامۆستایانە باسیان لەوەش کردووە، ماوەی چەند ڕۆژ لەمەوبەر خۆپیشاندانی هێمنانەی مامۆستایان لەبەردەم پەرلەمان لەتاران بە توندوتیژی کێشرا و نزیکەی 200 کەس دەستبەسەر کران کە هەتا ئێستاش چارەنووسی بەشێکیان ناڕوونە.
هەر لەو پیوەندییەفا فرانسوا ئۆلاند سەرکۆماری فەڕەنسا داوای لە ئێران کردووە کە چیدیکە پەرە بە سیاسەتی هەڵە نەدەن و لەو سەردانەی فابیوس لە بەرژەوەندیی خۆیان کەڵک وەربگرن.
باسنیوز
