ڕووسیا ستراتیژی به‌رگری ده‌ریایی خۆی گۆڕی
كۆشكی”كرملین” له دیكۆمێنتێكی فه‌رمیدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ورده‌كارییه‌كانی گۆڕانكارییه‌كه‌ی خستۆته به‌رچاو. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌دوای چه‌ند مانگێك دێت له گۆڕینی ستراتیژی سه‌ربازی ڕووسیا. كه‌به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فراوانخوازییه‌كانی ناتۆ له‌ئه‌ورووپای ناوه‌ڕاستدا گرتیه‌به‌ر.
دیكۆمێنتی ئه‌مجاره له 48 لاپه‌ڕه پێكهاتووه. به‌ڕوونی ئاماژه ده‌كات بۆ سروشتی ناماقوڵی فراوانخوازی ناتۆ و گواستنه‌وه‌ی ژێرخانی توانای سه‌ربازی په‌یمانی ناتۆ بۆ نزیكی سنوره‌كانی ڕووسیا.
له‌گۆڕانكارییه‌كه‌دا بایه‌خێكی گه‌وره دراوه به ئامانجی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی كه‌شتی گه‌لی ڕووسی له‌ده‌ریای ڕه‌ش وهه‌رێمی كریمادا. هه‌روه‌ها ئاوڕدانه‌وه‌ی به‌په‌له له گشت پێگه ستراتیژییه‌كانی ڕووسیا كارا بكرێنه‌وه‌و، پشتیوانی له‌ئۆقره‌یی و ئاشتی بكرێت”.
“دیمتری ڕۆگۆزین” جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕووسیا،به ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕووسیای ڕاگه‌یاندووه: ” له‌ستراتیژی نوێی ده‌ریایی ڕووسیادا، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باكوری گۆی زه‌وی. هۆكاری ئه‌و بایه‌خدانه‌ش به‌نیوه گۆی باكور، بۆ فراوانخوازی په‌یمانی ناتۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌به‌ره‌و ڕۆژهه‌لات ده‌ستی پێكردووه”.
سه‌باره‌ت به زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیش، ستراتیژه‌كه پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر پارێزگاری كردن له هه‌بوون ومانه‌وه‌ی ڕووسیا له‌ناوچه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها له‌ئێستاشه‌وه مانه‌وه‌ی كه‌شتی گه‌لی ڕووسیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌بێت.
باسنيوز
