ئه‌مریكا به‌م مه‌رجانه فرۆكه‌ی F16 ی راده‌ستی عیراق كرد
ئه‌فسه‌رێكی هێزی ئاسمانی عیراق رایده‌گه‌ینێت، ئه‌مریكا به چه‌ند مه‌رجێكی قورس رازی بووه چوار فرۆكه‌ی جۆری "ئێف16" راده‌ستی عیراق بكات و ده‌شڵێت، حكومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت ئه‌و مه‌رجانه له هاوڵایتانی عیراق بشارێته‌وه.
ئه‌فسه‌رێكی هێزی ئاسمانی عیراق كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا به دانانی چه‌ند مه‌رجێك رازمه‌ندی ده‌ربڕیووه، فرۆكه‌ی جۆری ئێف 16 راده‌ستی عیراق، مه‌رجه‌كانیش بریتین له، ئامێری چاودێریكردن له نێو فرۆكه‌كاندا دابنرێت و راسته‌وخۆش به بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ببه‌سترێته‌وه له وڵاتی كوه‌یت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، یه‌كێكی تر له مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا، بریتیه له‌وه‌ی ته‌نها فرۆكه‌وانه كورده‌كان ده‌توانن ئه‌و فرۆكه‌وانه به‌كاربهێنن و بۆردومانی پێگه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی پێبكه‌ن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ئه‌مریكا ئه‌و شوێنانه‌ش دیاری ده‌كات، كه ئه‌و فرۆكانه‌ی راده‌ستی عیراقی كردووه بۆردومانی بكات، تاكه فرۆكه‌خانه‌ش كه ئه‌و فرۆكانه‌ی تێدا ده‌بێت، بریتی ده‌بێت له فرۆكه‌خانه‌ی "به‌له‌د" ی سه‌ربازی، كه زیاتر له 270 راوێژكار و سه‌ربازی ئه‌مریكای تێدایه.
