وڵاتی بەحرەین باڵیۆزی خۆی لە ئێران کێشایەوە
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی رویتەرز، وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە راگەینداروێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەو کارەی بە نیشانەی گوتە کێشە خوڵقێنەرەکانی خامنەیی ئەنجام داوە.
خامنەیی لە قسەکانی یەک هەفتە لەمەوبەریدا گوتی: ئێمە ئەگەر لەسەر کێشەی ناوکیی رێککەوین، ئەوە دەست لە پشتیوانی کردنی دۆست و هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەدا هەڵناگرین.
لەماوەی دوو مانگی رابردوودا بەحرەین چەندین جار پەرچەکرداری بە گوتەی بەرپرسانی ئێران نیشان داوە. ئێران بە بەردەوامی باس لە “نەتەوەی مەزڵوومی بەحرەین” کە مەبەستی شیعەکانە دەکات.
چەند رۆژ لەمەوبەریش وەزارەتی دەرەوەی میسر لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی توندی دابووە حکوومەتی ئێران و داوای لێکردبووە کە کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی بێنێت.
ئەو بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی میسر کە تەنیا چوار ڕۆژ پاش قسەکانی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی بڵاو کراوەتەوە، تێیدا داوا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش کراوە کە لە هەمبەر کردەوەکانی ئێراندا بێدەنگ نەبن.
میسر خوازیاریشە کە وڵاتانی عەرەبی لە هەمبەر هەر چەشنە هێرشێکی دەرەکیدا یەکانگیر بن و ئامادەیی تەواویان تێدا هەبێت.
باسنیوز
