سعودیه‌ بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ ئاگربه‌ستی له‌ یه‌مه‌ن راگه‌یاند

سعودیه‌ بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ ئاگربه‌ستی له‌ یه‌مه‌ن راگه‌یاند
فه‌رماندایه‌تی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ فه‌رمانده‌ی سعوودییه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر داوای عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسوور هادی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن ئاگربه‌ستێكی مرۆیی پێنج رۆژه‌ له‌ ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری یه‌مه‌ن ده‌ست پێ ده‌كات.

فه‌رماندایه‌تی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا روونی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ له‌ ئاكامی ئه‌و نامه‌یه‌ى سه‌رۆكی یه‌مه‌ن بووه‌ كه‌ رۆژی بیست و چواری ئه‌م مانگه‌ بۆ شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودییه‌ى ناردووه‌و داوای لێ كرده‌ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ مرۆییه‌ رابگه‌یه‌نرێت به‌ مه‌رجێك حووسییه‌كان و لایه‌نگره‌كانیان پابه‌ندی ببن و رێ له‌ دابه‌شكردنی یارمتییه‌ مرۆییه‌كان نه‌گرن. له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌یش كراوه‌ ئه‌گه‌ر حووسییه‌كان له‌ جموجوولأ و كرده‌ى سه‌ربازی خۆیان به‌رده‌وام بوون ئه‌وه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه‌و گورزیان لی ده‌وه‌شێنن.
Top