وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا: داعش گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له‌سه‌ر توركیا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه داعش گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له‌سه‌ر توركیا . هه‌روه‌ها توركیا هه‌وڵی ده هه‌زار كه‌سى بۆ په‌یوه‌ندیكردنیان به داعشه‌وه پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه . گوتیشى توركیا رۆڵێكی كارای هه‌یه له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش .
هاوكات له‌باره‌ى له‌باره‌ی سووریاشه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه پێویسته په‌ناگه‌یه‌كى ئارام له باكووری سووریا دروست بكرێت كه به گوته‌ى خۆى ئه‌مه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندای توركیا نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه په‌نابه‌رانی تێیدا نیشته‌جێ بكرێن .
هاوكات مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ گوتى توركیا له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان بێده‌نگ نابێت و هه‌موو مافێك بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به كار ده‌هێنێت . له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیكیش چاوش ئۆغلو گوتی: هێشتا بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌نجه‌رلیك به‌كار نه‌هاتووه و گفتوگۆ له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه .
