کۆریای باکوور موشەکی نوێ تاقی دەکاتەوە

 کۆریای باکوور موشەکی نوێ تاقی دەکاتەوە
کۆریای باکوور دەستی بە هەندێک گۆڕانکاری لە سیستەمی مووشەکی خۆیدا کردووە، کە پێشان دەدات پیۆنگیانگ سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی نوێ لە مانگی ئۆکتۆبەردا.

ئاژانسی هەواڵی یون هاپ لە کۆریای باشوور، رایگەیاند کە کۆریای باکوور لە بنکەیەکی مووشەکیی لە سنووری چین، هەندێک گۆڕانکاری لە سیستەمی مووشەکی دوورهاوێژی خۆی کردووە و .

ئەو ئاژانسە بە پشتبەستن بە چەند وێنەیەک کە لە رێگای مانگی دەستکردەوە گوستراونەتەوە، باس لە دەرکەوتنی بورجێکی تازە دەکات لە بنکەی ئاسمانی (دونگ چانگ ری)کە 67 مەتر بەرزە، بەڵام بەرپرسانی کۆریای باکوور دەڵێن ئەوێ بنکەی مانگی دەستکردی (ساهە) یە.

(یون هاپ) جەخت لەوە دەکات کە کۆریای باکوور سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ هاویشتنی موشەکێکی گەورەتر لە موشەکی (ئون ها - 3) ، کاتی هاویشتنی موشەکەکەشی بە 10 ی ئۆکتۆبەر گریمان کردووە، کە ئەو رۆژە حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی (حزبی کرێکار)ی کۆریای باکوورە و تاقیکردنەوەی موشەکی و سەربازی لەو رێوڕەسمە حکومییەدا پێشتر باوبووە.










رووداو
Top