كیری: كۆشكی سپی كۆنگریس رازی ده‌كات كه رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمی له‌گه‌ل ئێران بۆ ئاسایشی ئه‌مه‌ریكاو رۆژهه‌ڵاتی ناوین باشه
كییری گوتووشیه‌تی ئه‌گه‌ر رێككه‌وتننامه‌كه له‌گه‌لأ ئێران مۆر نه‌كرایه سزا ئابوورییه سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ره‌سه‌یان ده‌هێناو له‌ئاكامدا كێبه‌ركێیه‌كی خۆچه‌كداركردنی ئه‌تۆمی له ناوچه‌كه‌دا رووی ده‌دا.
كییری ده‌شڵێت ئه‌و رێككه‌وتننه توانای چاودێری كردنی ئێران به وڵاته زلهێزه‌كان ده‌به‌خشێت و ده‌زانن ئێران چی ده‌كات و له‌سه‌ر ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم و كووره‌ى ئه‌تۆمی و یۆرانیۆمی ئه‌نباركراو ئێران ده‌خاته ژێر چه‌ندان كۆت و به‌ندو هه‌لومه‌رجه‌وه ئه‌مه‌یش واده‌كات دروست كردنی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مه‌حال بێت.
كییری روونیشی كردووه‌ته‌وه كه ئێران ناتوانێت بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بكات كاتێك ده‌ڵێت له سایه‌ی پازده سالأ كۆت و به‌ند بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ى له سه‌ددا سێ پۆینت شه‌ست و حه‌وت و به سێ سه‌د كیلۆ گرام كه‌ره‌سته‌ى ئینشیتاری كه بۆی دیاری كراوه.
گوتووشیه‌تی ئێران وێڕای ئه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه‌كه‌ى مۆر كردووه به هۆی پشتیوانی كردنی له تیرۆریزم و بازگارنی كردن به چه‌ك و پشتیوانی كردنی له حووسییه‌كان و حزبوڵڵا هه‌ر به گۆشه‌گیر ده‌مێنێته‌وه.
كییری ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كردووه كه ئه‌و كۆنگره‌ى لووتكه‌یه‌ی له نێوان ئۆباما‌و سه‌رانی وڵاتانی كه‌نداو له كامپ دێڤید له ئایاری رابوردوودا به‌سترا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێران بوو.
