حەسەن رۆحانی سەردانی سنە دەكات

حەسەن رۆحانی سەردانی سنە دەكات
سەرەنجام پاش زیاتر لە 2 ساڵ لە هاتنە سەركاری حەسەن رۆحانی وەك سەركۆماری ئێران، بڕیارە رۆژی یەكشەممەی حەفتەی داهاتوو رۆحانی وێڕای چەند وەزیرێكی حكوومەت سەردانی پارێزگای سنە بكات.

“حەسەن عەلەوی” سەرۆكی كۆمەڵەی نوێنەرانی پارێزگای سنە لە پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی “هەمشەهری” وێڕای پشتڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی: “پاش زیاتر لە 2 ساڵ وادە و بەڵێنی و چەندین مانگ مشتومڕ، سەرەنجام بڕیارە رۆژی یەكشەممە 26 ـ 7 ـ 2015 حەسەن رۆحانی بە سەردانێكی یەك رۆژە بێتە پارێزگای سنە.”

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە لەو سەردانە یەك رۆژەدا بڕیارە پڕۆژەی وەك رێگەی شەمەندەفەر (ئاسن) و چەندین پڕۆژەی وەك رێگەوبارن و بەنداوەكانی دەوروبەری سنە بكەونە گەڕ.

بەڕای چالاكوانانی سیاسی و مەدەنیی رۆژهەڵات، لە كاتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی سەركۆماریدا حەسەن رۆحانی زۆر وادە و بەڵێنی بە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت لە بواری بە فەرمی ناسینی زمانی كوردی دا كە هیچكامیان هەتا ئێستە جێبەجێ‌ نەكراون.













باسنيوز
Top