لەندەن.. لە هێرشێکی چەکداریدا 2 کەس بوونە قوربانی
پۆلیسی شاری لەندەن رایگەیاند ، لە شەقامێکی گشتی لە رۆژئاوای لەندەن چەکدارێکی نەناسراو هێرشی کردە سەر چەند کەسێک و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و ژنێکی دیکەش بریندار بووە.
پۆلیسی لەندەن راشیگەیاند، هیچ کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەکە دەستگیر نەکراوە.
هاوکات تەرمی کوژراوەکەش گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری شاری لەندەن، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنییەتی کوشتنەکەی بکرێت.
رووداو
