هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى 21 هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى 21 هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌فه‌رمانده‌یی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 21 هێرشی ئاسمانییان كرده‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ عیراق و سووریا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزى ئه‌ركه‌ هاوبه‌شه‌كان رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ویلاییه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ عیراق 14 هێرشی ئاسمانی و له‌ سووریا حه‌وت هێرشی ئاسمانییان كرده‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش.

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان له‌ عیراق كرانه‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ چه‌ند شوێنێكی جیا جیاو چه‌ندان ئامانجیان له‌ نزیك به‌غدا و حه‌ویجه‌و فه‌لووجه‌و حه‌دیسه‌ و كه‌ركووك و مه‌خموورو مووسڵ و ڕومادی و شه‌نگال و ته‌له‌عفه‌ر پێكاو خاڵێكی پشكنین و ده‌روازه‌یه‌كی تونێل و چه‌ك و ته‌لارو حه‌شارگه‌یه‌كیان تێكشكاندو خاپوور كرد.

له‌ سووریایش هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان كرانه‌ سه‌ر چه‌ند پێگه‌و مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش له‌ نزیك ئه‌لبوكه‌مال و حه‌له‌ب و ره‌قه‌ و كۆبانێ و گره‌ سپی و چه‌ندان كامیۆنی سه‌ربازی و حه‌شارگه‌و ته‌لارو شوێنی شه‌ڕكردنیان تێكشكاندو خاپوور كرد.
Top