رەفسەنجانی: کرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران "نامومکین" نییە
عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی ، لە هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، گوتوویەتی رێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێ هەنگاوێکی گەورە بێت بەرەو پێشەوەو، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئێران زۆر جدییە و، ئەگەر لایەنەکانی بەرامبەریشی بە هەمان رادە جدی بن، بە دڵنیایەوە دەگەنە رێککەوتن .
رەفسەنجانی روونیشکردووەتەوە، کە پێش شۆرشی 1979، ئەمریکا پشگیری حکومەتی شای ئێرانی کردووە ، لە شەڕی نێوان ئێران و عێراقیش دژی ئێران بووە، بەڵام ئەگەر لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکاندا ئەمریکایەکی جیاواز ببینن ، کاریگەری پۆزەتیڤی لە سەر رای گشتی ئێران دەبێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی حکومەتی ئێران، لەگەڵ ئەوەی پێداگری لەسەر ئەوەشکردووە کە تاوەکو مافی فەلەستینییەکان رەچاو نەکرێت، ناتوانن پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئەمریکا هەبێت.
رووداو
