ئاشتۆن کارته‌ر : بۆردومانکردنی داعش له نزیک ڕه‌ققه‌ی سوریا بۆ پشـتیوانیکردنی هێزه کوردیـیه‌کانه
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئاشتۆن کارته‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی له په‌نتاگۆن له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسایـیه‌که‌ی ژان ئیف لۆ دغیان ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی کاریگهریـیانه شکست به داعش بهێنرێت ئه‌وه‌یه هێزی کاریگه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بن که بتوانرێت پاڵپشـتی بکرێن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش داگیری کردوون.
گوتیشی ئه‌و هێرشه ئاسمانیـیانه سنوورێـکی بۆ جموجۆڵه‌کانی داعش داناوه.
وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نساش لای خۆیه‌وه گوتی وڵاته‌که‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شداری له شه‌ڕی دژی داعش کردووه و هه‌روه‌ها له مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌کان له عێراق و له کوردسـتان. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد داعش گروپێـک نیـیه به‌ڵکو لهشکرێـکه.
