مۆسكۆ ئاماده‌یه چه‌ك و جبه‌خانه‌ى سه‌ربازى بداته ئێران
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه باره‌گاى ئینهرنێتى وارفایلز له راپۆرتێكدا بڵاوى كردوه‌ته‌وه كه له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربازى و ده‌ریایى 2015ى روسیا؛ لێژنه‌كانى سه‌ربازى ئێران و روسیا له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیان كردووه.
لێژنه‌ى فه‌رمى ئێرانى به سه‌رپه‌رشتى حه‌بیب وڵڵا سه‌یارى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى ده‌ریایى ئێران و ویكتۆرچیركۆف فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ریایى روسیا و به‌رپرسانى كۆمپانیاى روس ئابارون ئێكسپۆرت دیدار‌و چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامدا و له رێوڕه‌سمى به‌ئاو هاویشتنى ژێرده‌ریایى دیزلى ئیستارى ئاسكل به‌شداریان كرد.
شایه‌نى باسه ده‌نگۆى ئه‌وه له ئارادایه كه روسیا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزابهسهر ئێران له‌مه‌ڕ ره‌وانه‌كردنى موشه‌كى ئێس 300 بۆ ئه‌و وڵاته؛ بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه هاوكارییه‌كانى سه‌ربازى دوو وڵات پته‌و بێت.
