شاندێکی باڵای سەربازی ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکات
کریستین وۆرمۆس، راوێژکاری وەزارەتی بەرگری و ژەنەڕاڵ جۆن ئالێن، وەک نوێنەری باراک ئۆباما سەردانی تورکیا دەکەن و لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و رەوشی سووریا و کۆکردنەوەی سوپای تورکیا لەسەر سنوور لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و حکومی تورکیا کۆدەبنەوە.
راهێنان و پڕچەککردنی سوپای ئازادی سووریا و هاوئاهەنگی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەوبارەیەوە، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی داعش، دوو پرسی دیکە دەبن کە چاوەڕواندەکرێ لە کۆبوونەوەی شاندەکەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا باسیان لێوەبکرێت.
ماوەی 2 ساڵە تورکیا لەرێگەی دیپلۆماسییەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایش لە هەوڵدایە بۆئەوەی رازییان بکات هەرێمی ئارام لە سووریا پێکبێ، بەڵام رازینەبوونی وڵاتانی رۆژئاوا رێگەی لەوە نەگرت. ماوەی 7 رۆژە سوپای تورکیا لە سنووری نێوان رۆژئاوای کوردستان و باکووری کوردستان( سووریا و تورکیا) بنەجێکراوە و چاوەڕێی فەرمانن بۆ چوونە نێو خاکی سووریا.
ئەو جموجوڵانەی تورکیا لەسەر سنوورەکان بووەتە هۆکاری نیگەرانی لەلایەن هەندێ وڵاتی جیهانەوە بەتایبەت رووسیا، کە هوشداری تووندی دایە ئەو تورکیا لە ئەگەری هەر دەستێوەردانێکی سەربازی لەنێو خاکی سووریا.
رووداو
