بەریتانیا هێزێکی تایبەت بۆ کوشتنی بەغدادی رادەسپێرێت

بەریتانیا هێزێکی تایبەت بۆ کوشتنی بەغدادی رادەسپێرێت
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، فەرمانی بە هێزێکی تایبەتی وڵاتەکەی کردووە، بە کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و سەرکردەکانی دیکەی ئەو رێکخراوە.

دەیڤید کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گڵۆپی سەوزی بۆ دەستبەکاربوونی هێزی تایبەتی بەریتانیا (SAS) بۆ راوەدوونان و لە ناوبردنی سەرکردەکانی داعش هەڵکرد.

بەپێی ئەم رێگەپێدانەی سەرۆک وەزیران، ئیدی هێزی تایبەت رێگەپێدراوە سەرکردەکانی داعش لە سوریا و عێراق بکوژێت، وێڕای کوشتنی پلانداڕێژەرانی هێرشە تیرۆریستییەکەی سوسە لە تونس، کە تێیدا ژمارەیەک گەشتیاری بەریتانی کوژران.
Top