ئه‌مریكا مه‌رجێكی‌ قورس بۆ عیراق داده‌نێت

ئه‌مریكا مه‌رجێكی‌ قورس بۆ عیراق داده‌نێت

ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایده‌گه‌ینێت، ئه‌مریكا مه‌رجێكی‌ زۆر قورسی داناوه‌، له‌ به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی‌ فڕۆكه‌ی‌ F16 به‌ عیراق و ده‌شڵێت ئه‌مریكا مه‌به‌ستی‌ نییه‌ فڕۆكه‌كان بدات به‌ عیراق.

محه‌مه‌د كه‌ربولی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مریكا به‌رپرسانی‌ عیراقی‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌، به‌ مه‌رجی‌ ئه‌وه‌ فڕۆكه‌ی‌ F16 به‌ عیراق ده‌دات، كه‌ بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ فڕۆكه‌كان له‌ وڵاتێكی‌ تردا بێت و له‌ ناو خاكی‌ عیراقدا نه‌بێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌م مه‌رجه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ گرێبه‌ستی‌ كڕینی فڕۆكه‌كاندا نه‌بووه‌ و له‌ گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكیدا و ده‌شڵێت: "هه‌ر كاتێك واده‌ی‌ راده‌ستكردنی‌ فڕۆكه‌كان نزیك بێته‌وه‌، ئه‌مریكا مه‌رجێكی‌ نوێ داده‌نێت و رێگری‌ ده‌كات له‌ پێدانی‌ فڕۆكه‌كان".

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت وڵاتێك فڕۆكه‌ بكڕێت و بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ فڕۆكه‌كانی‌ له‌ وڵاتێكی‌ تردا بێت، ئه‌م مه‌رجه‌ش بیانووی‌ ئه‌مریكایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌كان راده‌ستی‌ عیراق نه‌كات.


xendan
Top