پوتین: لەبەر ئەوەی سیاسەتێکی سەربەخۆمان هەیە، فشار دەخرێتە سەرمان

پوتین: لەبەر ئەوەی سیاسەتێکی سەربەخۆمان هەیە، فشار دەخرێتە سەرمان
سەرۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند لەبەر ئەوەی رووسیا خاوەنی 'سیاسەتی سەربەخۆ'ی خۆیەتی، فشاری دەخرێتە سەر.

لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیادا پوتین وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند "هۆكارەكانی فشار خستنە سەر رووسیا دیارن، ئێمە سیاسەتێكی سەربەخۆ لە نێوخۆ و دەرەوەدا پەیڕەو دەكەین و لەبارەی سەروەری وڵاتەكەمانەوە ناچینە هیچ سەودایەكەوە. لەوانە هەموو كەسێك ئەم هەلوێستەی ئێمەی بەدڵ نەبێت بەڵام ئەمە بەجۆرێكی دیكە نابێت'.

پوتین بە ئاماژەدان بەوەی ئەو سزایانەی خراونەتە سەر رووسیا دەرەنجامی دڵخوازی نەداوە بەدەستەوە، گوتی:"هێزەكانی سەرەكی سیاسی رووسیا هەست بە گرنگی جیهانی كار دەكەن و دەزانن پێویستە چی بكرێت. ئەو رێوشوێنانەی بە خێرایی گیرانە بەر وای كرد جێگیریی لە بازاڕەكاندا درووست بێت'.

پوتین جەختی لەوەكردەوە ئەوانەی بەرپرسیاری قەیرانی ئۆكراینان هەر ئەوانە 'سزایان بەسەر رووسیا داسەپاندووە' و داوای كرد لە ماوەیەكی كورتدا ئەو رێگری و مەترسییانە دیاری بكرێن كە پێدەچێت بەرەوڕووی رووسیا ببنەوە و ستراتیجی ئاسایشی نەتەوەیی بەگوێرەی ئەوە رێك بخرێت.






















AA
Top