به‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ سوریا 25 ئه‌ندامی به‌ره‌ی نوسره‌ كوژران

به‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ سوریا 25 ئه‌ندامی به‌ره‌ی نوسره‌ كوژران
به‌پێی گوته‌ی چالاكوانان له‌ سوریا له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وتێك له‌ شاری ئه‌ریحای سه‌ر به‌ پارێزگای ئیدلیب باكوری رۆژئاوای سوریا بیست و پێنج كه‌س له‌ گروپی جه‌بهه‌ی نه‌سره‌ كوژران . روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ روونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌یه‌ها كه‌سی دیكه‌ له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا بریندار بوون .

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ مزگه‌وتی سالم روویدا. به‌پێی راپۆرته‌كان ئه‌ندامێكی پایه‌به‌رزی به‌ره‌ى نوسره‌ له‌ نێو كوژراوه‌كاندا بوو . شاری ئه‌ریحا دوایین مۆڵگه‌ی رژێمى سوریا بوو له‌ ئیدلیب كاتێك له‌ مانگی ئایاری رابردوو چه‌كداران كۆنترۆڵیان كرد و به‌ كه‌وتنی ئه‌ریحا زۆربه‌ی پارێزگای ئیدلیب كه‌وته‌ ده‌ستی چه‌كدارانه‌وه‌ .
Top