فەرەنسا داخوازی پەنابەریی دامەزرێنەری ویکیلیکسی رەت کردەوە

فەرەنسا داخوازی پەنابەریی دامەزرێنەری ویکیلیکسی رەت کردەوە
حکوومەتی فەرەنسا، دوێنێ، هەینی، رایگەیاند: داخوازی پەنابەریی جولیان ئاسانژی دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکسی رەت کردووەتەوە.

نووسینگەی فرانسوا ئۆلاندی سەرۆک کۆماری فەرەنسا، رایگەیاند: ئەم داوایەی بە هۆی حوکمی دەستگیرکردنی جولیان ئاسانژی ٤٤ ساڵە لە لایەن وڵاتێکی ئەوروپاییە وە و لەژێر مەترسیدا بوونی رەت کردووەتەوە.

جولیان ئاسانژ، هاکەری کۆمپیۆتەرە و داخوازی پەنابەرییەکەی لە رۆژنامەی لۆمۆندی چاپی پاریسدا بڵاو کردووەتەوە.

سوید بە مەبەستی دادگایی‌کردنی ئاسانژ بە هۆی تۆمەتبار بوون بە دەست درێژی کردن بۆ سەر دوو ژن ،داوی دەستگیر کردنی دەکات.

جولیان ئاسانژ لەمە دەترسێت ئەگەر بگەڕێندرێتەوە سوید، لەوێوە رادەستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکرێت.

ئاسانژ، نزیکەی سێ ساڵە لە لەندەن لە نێو باڵوێزخانەی ئیکوادۆردا پەنابەرە و دەڵێ رۆژنامەوانە و لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە هەڕەشی کوشتی لێکراوە.
Top