پۆلیسی هۆڵەندی 200 كەس دەستگیردەكات
ناڕەزایی دانیشتووانی ئەو شارەی هۆڵەندا رۆژی دووشەممە لە گەڕەكی شیلدەرزڤیك دەستیپێكرد كە زۆربەی دانیشتووانی پەنابەرن ، بەهۆی گیانلەدەستدانی كەسێكی ناوچەی كاریبی كەلەلایەن پۆلیسەوە گیرابوو .
خۆپیشاندان و ئاڵۆزیەكانی شەوی هەینی بێ پەیام بوون ، دانیشتووانیش داوایان لە پۆلیس و سیاسەتكاران كرد یاسا سەروەر بكەنەوە ، لەكاتێكدا مارك روتەی سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا ئەو گەنجانەی بە " دواكەتوو " ناوبرد كە یاری ئاگرینیان هەڵدان و پۆلیسیان بەردبارانكرد .
جۆزیاس ڤان ئارستنی سەرۆك شارەوانی لاهایش بەڵێنیدا كە زۆر بەتووندی وەڵامی ئەوانە بداتەوە كە ئاڵۆزییان دروستكردووە .
پۆلیس رۆژی هەینی 61 كەسی دەستگیركرد ، كە زۆربەیان هەرزەكارن ، دوای سزادانی داراییان زۆربەیان رادەستی كەسوكاریان كرانەوە . لەو رۆژانەدا بەگشتی پۆلیس 200 كەسی دەستگیركرد .
پۆلیس لە بەیاننامەیەكدا سوپاسی ئەوانەی كرد كە یارمەتی دروستكردنەوەی ئارامیان داو داوایان لە گەنجان دەكرد هێور ببنەوە .
رووداو
