بی‌ بی‌ سی‌ هه‌زار كارمه‌ند ده‌رده‌كات

بی‌ بی‌ سی‌ هه‌زار كارمه‌ند ده‌رده‌كات
تۆڕی میدیایی بی بی سی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بینه‌رانی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی واز له‌ته‌له‌فزیۆن ده‌هێنن و روده‌كه‌نه‌ ئینته‌رنێت بۆ سه‌یركردنی به‌رنامه‌كان، پێشبینی ده‌كات باجی بینینی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی له‌ساڵی دارایی داهاتوودا 150 ملیۆن پاوه‌ند (234 ملیۆن دۆلار) كه‌مبكات. به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری هه‌زار كارمه‌ندی ده‌بێت.

له‌شانشینی یه‌كگرتوو هه‌ر ماڵێك ته‌له‌فزیۆنی هه‌بێت ئه‌وا پێویسته‌ ساڵانه‌ 145 پاوه‌ندو نیو بداته‌ بی بی سی كه‌ له‌ساڵی 1922ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌.

بی بی سی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت باجی سه‌یركردنی كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ له‌ساڵی 2016/2017 به‌ به‌های 150 ملیۆن پاوه‌ند كه‌مبكات.

راشیگه‌یاند، تا به‌كارهێنه‌ری مۆبایلی زیره‌ك و بینه‌رانی ئینته‌رنێت زیادبكات، ژماره‌ی ئه‌و ماڵانه‌ كه‌مده‌كات كه‌ ته‌له‌فزیۆن به‌كارده‌هێنن. "ئه‌مه‌ش هۆشداری ئه‌وه‌مان پێده‌دات كه‌ پێویسته‌ نوێكردنه‌وه‌ی باجی به‌شداربون میدیای دیجیتاڵیش بگرێته‌وه‌".

به‌گوێره‌ی ده‌سته‌ی رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا، ته‌نها له‌سه‌دا 69ی به‌ریتانییه‌ پێگه‌یشتووه‌كان راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ سه‌یری بی بی سی ده‌كه‌ن. له‌كه‌سه‌ ته‌مه‌ن 16 بۆ 24 ساڵه‌كانیش رێژی سه‌یركردنیان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ له‌سه‌دا 50یه‌.





















خه‌ندان
Top