لەبارەی سیخوڕییەکەوە ئەڵمانیا داوای روونکردنەوە لە ئەمریکا دەکات

لەبارەی سیخوڕییەکەوە ئەڵمانیا داوای روونکردنەوە لە ئەمریکا دەکات
دوای ئەوەی هەوالی سیخوڕیکردنی ئەمریکا بەسەر بەرپرسە باڵاکانی ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە، رواێژکاری ئەڵمانیا نوێنەرێکی تایبەتی خۆی راسپارد بۆئەوەی لەوبارەویەوە گفتوگۆ لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لەبەرلین بکات و روونکردنەوەیان پێبدات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند:" ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، بڕیاریدا بەدەستنیشانکردنی" پیتەر ئاڵتمێر" وەک نوینەرێکی تایبەتی و راسپاردنی بۆ ئەوەی لەگەڵ" جۆن ئێمیرسۆن " باڵیۆزی ئەمریکا لە بەرلین گفتوگۆبکات لەبارەی چۆنیەتی سیخوڕیکردنی ئەمریکا بەسەر بەرپرسە باڵاکانی و هاوکات ئەڵمانیا نوێنەرەکەی راسپاردووە کە لەوبارەیەوە روونکردنەوە لە باڵیۆزی ئەمریکا وەربگرێت ".

سەرچاوەکە گوتیشی :" ئەنجێلا مێرکل سوورە لەسەر ئەوەی باڵێۆزی ئەمریکا لە بەرلین دەبێ روونکردنەوە بە ئەڵمانیا بدات لەبارەی ئەو بەڵگەو هەواڵانەی کەباس لە سیخوڕی کردنی ئەمریکا دەکەن بەسەر گوتووێژو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی نێوان وەزیران و کەسایەتییە دیار و باڵاکانی ئەڵمانیا بەتایبەتیش لەنێویاندا ئەنگێلا مێرکڵ خۆی کە یەکێکە لەو کەسانەی بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمریکا سیخوڕی بەسەرکردووە".

بەگوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، نوێنەرە راسپێردراوەکەی مێرکل، سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەرلین دەستپێدەکات.

وێکلیکس لەبەڵگەنامە دەستکەوتووەکانی بڵاویکردبووەوە، کە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، سیخوڕی بەسەر ژمارەیەک وەزیر و پەرپرسی باڵای ئەڵمانیادا کردووە و گوێبیسی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیان بووە، ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی ئەڵمانیای بەدوای خۆیداهێنا.













رووداو
Top