ئەفغانستان... ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەناو کاروانێکی هێزەکانی ناتۆ تەقییەوە
گوتەبێژی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان گوتیشی:" کاروانێکی هێزەکانمان لە سەر رێگای سەرەکی فرۆکەخانەی کابۆل بوونە و لەناکاو ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بەکاروانی هێزەکانماندا تەقییەوە و زیانی گیانی و ماددیمان لێکەوتەوە".
دوای روودانی تەقینەوەکە، زهبیحوڵا موجاهید گووتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان، بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکەی لەئەستۆی بزووتنەوەکە راگەیاندو ئاماژەی بەوەکرد،
تەقینەوەکە لە دژی هێزە بیانییەکان بووە کە ئێستا ئەفغانستانیان داگیر کردووە و بە پشتیوانی هەندێک لە یاخیبووەکانی وڵات شەر لە دژی موجاهیدەکانی تالیبان دەکەن.
هاوکات لە هەرێمی یۆستان هێلمان، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان بە ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبرێژکراو هێرشیانکردە سهر بارەگای پۆلیسی ئەو هەرێمە ، بەپێ ئامارە نافەرمیەکان ٢ کهس کوژران و 50 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنین.
رووداو
