ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا راگەیەنرا

ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا راگەیەنرا
ئەمرۆ خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا ئەنجامدرا كە تیایدا هیچ لایەنێك دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆكی پەرلەمان. بۆ بوون بەسەرۆكی پەرلەمان لە خولی یەكەمدا لایەنەكان پێویستیان بە 367 دەنگ هەبوو.
لە خولی یەكەمدا؛ كاندیدی AKP عیسمەت یڵماز 256 دەنگ و كاندیدی CHP دەنیز بایكاڵ 125 دەنگ و كاندیدی HDP دینگیر میر فرات دەنگ و 81 كاندیدی MHP ئەكمەلەددین ئیحسانۆغلو 81 دەنگی بەدەستهێنا.
ئەمرۆ خولی دووەم ئەنجامدەدرێت و تیایدا ئەو لایەنەی 367 دەنگ بەدەست بهێنێت دەبێت بە سەرۆكی پەرلەمان. ئەگەر لە خولی دووەمیش یەكلایی نەبۆوە, خولی سێیەم بەیانی ئەنجامدەدرێت و تیایدا ئەو لایەنەی 276 دەنگ بەدەست بهێنێت دەبێت بە سەرۆكی پەرلەمان.

ئەگەر بەم خولەش یەكلایی نەبۆوە, خولی چوارەم ئەنجامدەدرێت و تیایدا ئەو دوو كاندیدەی زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنن ڕكابەرایەتی یەكتردەكەن لە خولی پێنجەمدا. لەخولی پێنجەمیش ئەو كاندیدەی زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان.
Top