وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا: داعش و حه‌شد شه‌عبی مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راپۆرتی تایبه‌ت به مافی مرۆڤی بڵاو كرده‌وه و له‌و راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كوبا كه به‌م دوایانه ده‌سه‌ڵاتی ئۆباما هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌دا و ئێران كه هه‌وڵ بۆ ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێك له باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه ده‌درێت، دوو له‌و وڵاتانه‌ن كه به شێوه‌ی سیسته‌ماتیكی مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا باسی شه‌ش وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه كه مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن و چه‌ندین نموونه‌ش له ئاسیا، ئه‌فریقیا، ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای لاتینیش له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێ كراوه.
له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی راپۆرته‌كه‌دا باس له پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له سووریا، عێراق، سعوودیه، میسر، ئیسرائیل و به‌حرێن كراوه و له كیشوه‌ری ئاسیایش باسی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له چین، كۆریای باكوور، میانمار، پاكستان و ئه‌فغانستان كراوه. هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی مافی مرۆڤ له رووسیا و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌مریكای لاتین وه‌كو ڤه‌نیزولا، نیجیریا، سوودان و باشووری سوودان كراوه.
له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی راپۆرته‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه كه له سووریا هێزه‌كانی سه‌ر به رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و چه‌كدارانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجام داوه و شوێنی مانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نییان بۆردمان كردووه و به‌ندكراوه‌كان و به‌دیلگیراوه‌كان رووبه‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر خراپ بوونه‌ته‌وه و ده‌ستدرێژیكردنیش وه‌ك جۆره چه‌كێك به‌كار هێنراوه.
ئه‌شكه‌نجه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی به‌رفراوان به‌كار ده‌هێنرێت، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌زۆر له زێدی خۆی ده‌ركراوه. خه‌ڵك رووبه‌ڕووی برسێتی كراوه، ژماره‌ی بازرگانانی مرۆڤ و ژماره‌ی منداڵانی سه‌ربازیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
له به‌رده‌وامی ئه‌و راپۆرته‌دا باس له پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له عێراق له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش و حه‌شد شه‌عبیه‌وه كراوه و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ده‌ستدرێژیكردن، به‌كارهێنانی منداڵان وه‌كو سه‌رباز، رفاندنی خه‌ڵك، كوشتن، تاڵانكردن، نه‌بوونی ئازادی راده‌ربڕین و كۆبوونه‌وه‌ی ئازاد، توندوتیژی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئازادی ئایینی و پرسی گه‌نده‌ڵی چه‌ند خاڵی هه‌ره له پێشن له عێراق و ته‌نیا ئه‌مساڵ له عێراق زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س ئاواره بوون .
