به ئاڵایه‌كی داعشه‌وه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی فه‌ره‌نسا
ئاژانسه جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كه‌سه‌كه هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی نزیك شاری لیۆن-ی فه‌ره‌نسا و ئاڵایه‌كی رێكخكراوی تیرۆرستیی داعشی پێبووه، له هێرشه‌كه‌شدا كه‌سێك كوژراوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، که‌سه‌که هێرشیكردووه‌ته سه‌ر كارگه‌یه‌كی غاز له‌ناوچه‌ی سان كانتان فالافیه و چه‌ندین بوتڵه غازی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هه‌ربه‌پێی ئاژانسه‌كه له‌نزیك شوێنی رووداوه‌كه، ته‌رمێك كه‌وتووه كه سه‌ری لێكراوه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نساش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له تێكڕای رووداوه‌كه.
هاوكات بیرنارد كازنۆف، وه‌زیری تاوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه به‌نیازه بچێته شوێنی رووداوه‌كه، سه‌رچاوه كه‌سَكیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام دابێت.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ر ئه‌و كارگه فه‌ره‌نسییه له‌كاتێكدایه كه شه‌شه مانگ له‌مه‌وبه‌ر هێرشكرایه سه‌ر گۆڤاری شاری هیبدۆ-ی ئه‌و وڵاته و خوێناوی كرا.
