ئۆباما چالاكوانێك ده‌رده‌كات
دوێنێ چوارشه‌ممه (24-6-2015) باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتی ئاهه‌نگی شانازیكردن به (دووڕه‌گه‌ز، ڕه‌گه‌زگۆڕاو و هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان(نێر، مێ) (LGBT)) له كۆشكی سپی، چه‌ند گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، به‌ڵام له‌و كاته‌دا ده‌نگێك دێت و سووكایه‌تی پێ ده‌كات.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا ئۆباما له‌كاتی قسه‌كردنیدا گوێبیستی ده‌نگێك ده‌بێت، كه به شێوه‌یه‌كی ناشرین سووكایه‌تی پێ ده‌كات و قسه‌كانی پێ ده‌بڕێت، ئه‌ویش ده‌ڵێت: گوێ بگره، تۆ له ماڵی منی! به‌ڵام ئه‌و كه‌سه راناوه‌ستێت له قسه‌كردن، پاشان ئۆباما پێی ده‌ڵێ: ده‌زانی چی؟ ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ی كارێكی ڕێزلێگیراو نییه. نا نا نا نا.. به‌م شێوازه هیچ وه‌ڵامێكت له منه‌وه ده‌ست ناكه‌وێت.
پاشان به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و كه‌سه له قسه‌كردنی به شێوازێكی ناشرین، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كات دووری بخه‌نه‌وه و پێی ده‌ڵێت: شه‌رم بكه له خۆت، نابێ ئاوا بكه‌ی! ئیدی دووری ده‌خه‌نه‌وه.
lesbian, gay, bisexual, and transgender (LGBT) برییتیه له ئاهه‌نگی شانازیكردن به (خانمانی هاوڕه‌گه‌زباز، پیاوانی هاوڕه‌گه‌زباز، دووڕه‌گه‌زه‌كان و ڕه‌گه‌زگۆڕاوه‌كان).
باسنيوز
