یەمەن.. سەرکردەی چەکدارە حوسییەکان کوژرا
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 24ی حوزەیرانی 2015، سەرچاوەیەکی ئەمنی لەحکومەتی یەمەن رایگەیاند:" ناجی شەرهان، سەرکردەی گشتی چەکدارە حوسییەکان لەبۆسەیەکی نهێنی هێزەکانی هاوپەیمانانی عەرەبی کوژراوە"و هاوکات چەند چەکدارێکی دیکەی حوسیش کە لەگەڵ شەرهان بوون بە قورسی برینداربوون و دەستگیرکراون.
سەرچاوە ئەمنییەکە هەروەها گوتیشی: کە ناجی شەرهان، لەدەروازەی شاری مەئرەب کوژراوەو بەرلەکوژرانی ئەوسەرکردەیە، چەندین هاووڵاتی مەدەنی یەمەنی لە بۆردومانی چەکدارە حوسییەکان کوژراو برینداربوون، کە ژمارەیەکی زۆری ئەو کوژراو بریندارانە ژن ومنداڵن و ژمارەیان 94 کەسە".
سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی عەرەبی بەسەرکردایەتی سعودیە، چەند هێرشێکی چری کردۆتە سەر فڕۆکەخانەیسەربازی(حەدیدی) لە رۆژئاوای یەمەن، کە لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکاندایە".
لە 26-3-2015 سعودیا و هاوپەیمانانی هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر یەمەن دەستپێکرد، دوای ئەوەی چەکدارانی حوسیی دەستیان بەسەر سەنعای پایتەختی یەمەن گرت.
رووداو
