تورکیا: 20 پارت و 165 کاندید کێبڕکێ دەکەن
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیادا 53 ملیۆن و 765 هه‌زارو 231 ده‌نگده‌ر بۆ ده‌ستنیشان كردنی په‌رله‌مانتارانی خولی 25ه مینی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له 81 پارێزگا ده‌چنه سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی دهنگدانو پڕۆسه‌ی ده‌نگدانیش سه‌عات هه‌شتی به‌یانی ده‌ستیپێكرد تا پێنجی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 20 پارت و قه‌واره‌ی سیاسی له پێشبڕكێدان و بێجگه له ئاك پارتی، هه‌ده‌په، جه‌هه‌په و مه‌هه‌په كه له ناو په‌رله‌ماندا فراكسیۆنیان هه‌یه پارته‌كانی دیكه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری خۆیان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن، له سه‌رانسه‌ری توركیاش به گشتی 165 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ خۆیان كاندید كردووه.
دابه‌ش كردنی به‌ڵگه‌و زانیارییه‌كانی ده‌نگده‌ران رۆژی یه‌كی حوزه‌یران كۆتایی پێهاتبوو، ئه‌و هاوڵاتییانهیبهڵگهی ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتووه بۆیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌یان پێ نییه به‌ڵام ناویان هه‌یه به نیشان دانی ناسنامه یا هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی دیكه بۆیان هه‌یه به‌شداری له پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن.
هه‌ر ده‌نگده‌رێك كه بییه‌وێت ده‌نگ بدات به‌ڵام ناسنامه‌یه‌كی پێ نه‌بێت كه ژماره‌ی ناسنامه‌ی كۆماری توركیای پێوه بێت ئه‌وا پێویسته له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ی پێویستدا به‌ڵگه‌یه‌ك كه بتوانێت سه‌لمێنه‌ری ناسنامه‌ی توركی بێت نیشان بدات.
ده‌نگده‌ران ده‌توانن له رێگای ماڵپه‌ڕی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه بزانن كه له‌كوێ ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا ئه‌و پسووڵه هاوبه‌شه‌ی ده‌نگدان به‌كارده‌هێنرێت كه تایبه‌ت ئاماده كراوه‌و نیشان‌و لۆگۆی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی پێوه دیاره.
ده‌نگده‌رانی توركیا سه‌عات هه‌شتی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌چنه سه‌ر سهندوقهكانو پڕۆسه‌ی ده‌نگدانیش تا سه‌عات پێنجی ئێواره به‌رده‌وام دهبێتو ئه‌گه‌ر له كاتی كۆتایی هاتنی ئه‌و كاته‌دا خه‌ڵك له‌سه‌ر سندوق مابێتو ده‌نگی نه‌دابێت ئه‌وا دوای ژماردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی سهندوقهكهوه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه تێیاندا ده‌نگ ده‌درێت هه‌موویان شوێنی داخراون‌و به‌و جۆره ئازادی ده‌نگده‌ر و شاراوه‌بوونی ده‌نگه‌كانیش پارێزراوه.
هیچ چاودێرێكی پارت‌و قه‌واره‌كانی سیاسی‌و چاودێرانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆیان نییه هیچ جۆره رۆزه‌ت، سه‌مبۆل یا هیچ جۆره نیشانه و هیمایه‌كی پارت و لایه‌نێكی سیاسی له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵبگرن.
رۆژی ده‌نگدان له سه‌عات شه‌شه‌وه تا سه‌عات 12 شه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك كهولیات نافرۆشرێت، له شوێنه‌كانی گشتی و كهولییه فرۆشییه‌كاندا خواردنه‌وه‌ی كهولییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه، شوێنه‌كانی رابورادن له پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا داخراو ده‌بن.
بێجگه له‌وانه‌ی كه به‌رپرسیارن له پاراستنی ئاسایش و ئه‌منیه‌ت هیچ كه‌س بۆ نییه چه‌ك هه‌ڵبگرێت و تا سه‌عات شه‌شی ئێواره هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بۆی نییه له باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه شرۆڤه بكات و پێشبینییه‌كانی بخاته‌ڕوو.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له سه‌عات شه‌شه‌وه تا سه‌عات نۆ ته‌نیا ئه‌و زانیارییانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه له لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه. پڕۆسه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له دوای سه‌عات نۆی شه‌و سه‌ربه‌ست ده‌بێت.
خه‌ندان
