جولی بیشۆب: داعش كلۆرین وەك چەك بەكار دەهێنێت

 جولی بیشۆب: داعش كلۆرین وەك چەك بەكار دەهێنێت
وەزیری دەرەوەی ئوستڕالیا ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش كلۆرینیان وەك چەك بەكار هێناوە. زیادبوونی ژمارەی گرووپە تیرۆریستییەكانیشی، بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئاساییشی جیهان ناوزەد كرد.

(جولی بیشۆب) وەزیری دەرەوەی ئوسترٍِالیا بۆ "ڕۆیتەرز" هۆشیاریی دا لە بەكارهێنانی كلۆرین وەك چەك لەلایەن داعشەوە و هەروەها ئاماژەیشی دا كە تەكنیككارەكانی داعش ئەندامیان بە شێوەیەكی زۆر باش راهێناون بۆ ئەوەی بواری چەكی كیمیایی بەرەو پێش ببەن.
(بیشۆب) زیادبوونی ژمارەی گرووپە تیرۆریستییەكان لە جیهاندا بە تایبەت تیرۆریستانی داعشی، بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئاساییشی جیهان ناوزەد كرد كە ئەمڕۆكە بەرۆكی وڵاتانی گرتووە.
Top