دادگاى میسر سزاى 7 تا 10 ساڵ زیندانى به‌سه‌ر 29 كه‌سدا سه‌پاند

دادگاى میسر سزاى 7 تا 10 ساڵ زیندانى به‌سه‌ر 29 كه‌سدا سه‌پاند
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری له‌ قاهیره‌ رایانگه‌یاند كه‌ دادگه‌ى تاوانه‌كان له‌ قاهیره‌ به‌ شێوه‌ى غیابى سزای ده‌ سالأ به‌ندكردنی به‌سه‌ر بیست و دوو كه‌س و پێنج سالأ به‌سه‌ر حه‌وت مێردمنداڵدا سه‌پاند له‌وانه‌ى له‌ سه‌رده‌می محه‌مه‌د مورسیدا له‌ خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی ده‌ربڕیندا به‌شدارییان كردبوو.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ى سزای ده‌ ساڵ به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ هه‌ر یه‌كه‌ و بیست هه‌زار جونه‌یهیش سزا دراون و بڕیاریش دراوه‌ هه‌ر كه‌ سزاكه‌یان ته‌واو بكه‌ن پێنج سالأ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ چاودێری بكرێن. هه‌روه‌ها مێردمنداڵه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ى چاودێریكردن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ سزا دراون. ئه‌و كه‌یسه‌یش ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر سزادراون به‌ كه‌یسی كۆشكی قوببه‌ ناسراوه‌.
Top