سعوودیا: لە بەرانبەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچە بێ وەڵام نابین

سعوودیا: لە بەرانبەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچە بێ وەڵام نابین
وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی سعوودیا ڕایگەیاندووە، لر بەرانبەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچە، هەروەها پشتیوانی کردنی ئەو حکوومەتە لە گرووپە تیرۆریستییەکان جێگای قبووڵ نییە و بێ وڵام نامێنێتەوە.

“عادڵ جبیر” وەزیری دەرەوەی سعوودییە بە ڕۆژنامەی “جروزالم‌پست “ی گوتووە کردەوەکانی حکوومەتی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناویندا هیچ باش نییە و خەڵک لێی زەرەرمەند بوون.

ئەو لێپرسراوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێران تەنیا وڵاتێکە کە دەستێوەردانی کاروباری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات و پێویستە لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە پێشی پێ بگیردرێت.

عادڵ جبیر ئەوەشی خستووەتەڕوو، سعوودیا زۆر هەوڵی دا کە پەیوەندییەکی باش و تەندروست لەگەڵ ئێران ساز بکات، بەلام پشتیوانییەکانی ئەو دەوڵەتە لە تیرۆر ئەو پەیوەندییانەی تێکدا.

لەلایەکی دیکەوە “”عەلی شەمخانی” سەرپەرشتی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران گوتوویەتی: دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی سعوودیا بەرپرسیاری سەرەکین لە هەمبەر دروست کردنی گرووپە جیهادی و تەکفیرییەکاندا.

پێشتریش عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رەخنەی زۆر توندی لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعوودیا گرتبوو و هەڕەشەشی لەو هاوپەیمانیەتیە کردبوو.

بە گوتەی کارناسانی پرسە سیاسییەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین. ئێران بە هەموو توانایەوە پشتیوانی لە حوسییەکانی یەمەن دەکات و ئەمەش لە حاڵێک دایە کە سعوودیاش خوازیاری ئەوەیە کە دەوڵەتی یاسایی “مەنسوور هادی” لە یەمەن بگەڕیتەوە سەر دەسەڵات.











باسنيوز
Top