به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی رژێم له حه‌له‌ب 175 كه‌س كوژران و برینداربوون
به‌پێی به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی ناوچه‌كه ، هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربه سوپای سووریا سێ بۆمبی به‌رمیلی به‌سه‌ر بازاڕی گه‌ڕه‌كی فیرده‌وسدا هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه كه شوێنیكی قه‌ره‌باڵغه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌رایی، لانیكه‌م 25 كه‌س له‌و بۆردومانه‌دا كوژراون كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودایه، 150ی دیكه‌ش برینداربوون. هاوكات تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌رده‌وامن له رزگاركردن و ده‌رهێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی بیناكانه‌وه. به‌هۆی ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی دووه‌م رێگه نادرێت كه‌سانی مه‌ده‌نی بچنه ناوچه‌كه‌وه.
