تیرۆریستانی داعش گرتووخانەی تەدمووری تەقاندەوە

تیرۆریستانی داعش گرتووخانەی تەدمووری تەقاندەوە
چەکدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە تەقاندنەوەی گرتووخانەی تەدمووری تیدا نیشاندراوە، کە دەکەوێتە سنووری شاری تەدموور لە دەوروبەری شاری حەمس، ئەو گرتوخانەیە بە خراپترین شوێنی بەندكردن سوریا و جیهان هەژامر دەکرا.

بەپێی ئەو وێنانەی لە پێگەکانی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، تەقاندنەوەكە لە رێگەی چاندنی چەندین بۆمبی چێنراوەوە بووە لە دەوروبەری گرتوخانەكە، ئەمەش بووە هۆی داڕمانی بەشێكی زۆری بەندینخانەكە .

چەكدارانی داعش لە ماوەی رابردودا دەستیان گرت بە سەر شاری تەدمور و بەر لە چەند رۆژێكیش وێنەی ناوچە شوێنەوارەكانی شارەكە و دواتر چەندین وێنەی دیكەی ناو گرتووخانەكەی تەدموری بڵاوكردەوە .

لە گرتووخانەی تەدموور كە نزیكەی 10 هەزار زیندانی هەبووە كە زۆربەیان لە ئیسلامییە توندڕەوەكانن و لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی لەلایەن داعشەوە، ئازاد كراون.






















باسنیوز
Top