له توركیا 99 كۆچبه‌ری نایاسایی كه ده‌یانویست بچنه یۆنان ده‌ستگیركران
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 80 كۆچبه‌ری نایاسایی كه هاووڵاتی سووری بوون ده‌ستگیركران، كه له‌نێو باخی زه‌یتووندا حه‌شاردرابوون. هاوكات تیمه‌كان گرووپیكی دیكه‌ی كۆچبه‌ریان دۆزیه‌وه كه به‌ره‌و ده‌ریا چووبوون. به‌هاوكاری تیمه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ده‌ستگیر كردنیان ده‌ست پێ كرد.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 19 كۆچبه‌ری نایاسایی دیكه ده‌ستگیركران كه هاووڵاتی ئه‌فغانی بوون. دوای ئه‌وه‌ی ئیفاده له كۆچبه‌رانی نایاسایی وه‌رگیرا، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حكومی ئایڤاچك كران به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ته‌ندروستی. پاشان ئه‌و 99 كۆچبه‌ره نایاساییه به‌مه‌به‌ستی سنوورداش كردنه‌وه‌یان ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بیانیه‌كان كران له ناوچه‌ی ئایڤاچك.
