ئوردن ره‌تیده‌كاته‌وه كه هاوكاری چه‌كدارانی دژی سوریا بكات
له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه كراوه تاكه هۆكاری ئه‌وه‌ی رژێمی سووریا نه‌توانیوه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆبكاته‌وه كێشه‌كانی وڵاته و تێیدا هاتووه: ئوردن ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات سووریا بتوانێ كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له چواچێوه‌ی سنووره‌كانی خۆیدا بهێڵێته‌وه و هیواداره ئه‌و وڵاته جێگیر و شوێنێكی ئارام بێت، به‌رده‌وامی قه‌یرانی سووریا وای له ئوردن كردووه یه‌ك ملیۆن و نیو په‌نابه‌ر له خاكی وڵاته‌كه‌یدا جێگه‌یان بۆ بكاته‌وه و ئه‌مه‌ش ئوردنی رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی كردۆته‌وه.
رژێمی سووریا له جیاتی ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه تۆمه‌تبار بكات پێویسته له‌سه‌ری كار بۆ ئه‌وه بكات هه‌وڵه‌كانی سیاسی به ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتندا بڕوات و هه‌وڵی ئه‌وه بدات چیتر خوێنی خه‌ڵك نه‌ڕژێت.
