له میسر 6 ئه‌ندامى گروپى به‌یتولمه‌قدس له سێداره‌دران
سه‌رچاوه‌یه‌كى دادوه‌رى میسر ئاشكرایكرد، به بڕیارى دادگاى ، شه‌ش ئه‌ندامى گروپى توندڕه‌وى ته‌كفیرى ئه‌نسارو به‌یتولمه‌قدس له په‌تى سێداره‌دران كه له ساڵى 2014، له ناوچه‌ى عه‌ره‌ب شكرس سه‌ربه پارێزگاى قیلوبیه هێرشى تیرۆرستیان ئه‌نجامدابوو.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشى: دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى میسر بڕیارى له سێداره‌دانى بۆ ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌دا سه‌پاند پاش ئه‌وه‌ى تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌یان له‌سه‌ر ساغبووه.
له ماوه‌كانى پێشووش، ئه‌و شه‌ش كه‌سه كه سه‌ربه گروپى توندڕه‌وه‌ى به‌یتلومه‌قدسبوون و ده‌ستیان له هێرشێكى تیرۆرستى له ساڵى 2014 له ناوچه‌ى عه‌ره‌ب شكرس سه‌ربه پارێزگاى قیلوبیه‌دا هه‌بوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
