سزای له‌سێداره‌دان بۆ تۆمه‌تباری ته‌قینه‌وه‌كانی بۆستن بڕایه‌وه‌

سزای له‌سێداره‌دان بۆ تۆمه‌تباری ته‌قینه‌وه‌كانی بۆستن بڕایه‌وه‌
ده‌سته‌ی سوێندخۆره‌كانی دادگا،ئه‌مڕۆ فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بڕیه‌وه‌ بۆ ”جه‌وهه‌ر تسارناییف” كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ته‌قینه‌وه‌كانی بۆستن. دادوه‌ره‌كان ”سوێندخۆره‌كان” كه‌پێكهاتوون له‌ حه‌وت پیاوو حه‌وت ژن، كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تسارناییف شایسته‌ی مه‌رگه‌ له‌بارته‌قای شه‌ش تۆمه‌ت له‌كۆی 17 كێشه‌ كه‌ تێوه‌گلاوه‌ تیایاندا.

به‌گشتی تسارناییف له‌ 30 تۆمه‌ته‌وه‌ گلاوه‌. به‌گوێره‌ی په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌ناو هۆڵی دادگاوه‌، تسارناییف هیچ جۆره‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ران پیشان نه‌داوه‌.
Top