زەریف: نامانەوێ خۆمان بە سەر ناوچەکەدا زاڵ بکەین

 زەریف: نامانەوێ خۆمان بە سەر ناوچەکەدا زاڵ بکەین
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وەک کاردانەوە بەرامبەر ئەو ناڕەزایەتییانەی بەرامبەر رۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا هەن، رایگەیاند ئێران نایەوێت خۆی بە سەر ناوچەکەدا زاڵ بکات و لە ئاست و سنوری جوگرافی ئێستای خۆی زۆر رازییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەڤپەیڤینی لەگەڵ هەفتەنامەی شپیگڵی ئەڵمانی لەگەڵ ئەوەی گەشبینی خۆی بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی 5+1 پێشان داوە گوتووشیەتی "دانوستاندنەکان بە شێوەیەکی جددی بەردەوامن و کاتێک لایەنەکانی دانوستاندن جددیین، ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن زۆرە".

ئاماژەی بەوەش داوە کە سعودیە شەپۆلێکی دژایەتی لە ئاست ئێران دەستپێکردووە و "وادێتە پێش چاو کە هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە هەراسان بوون، بەڵام پێویست بەو ترسە ناکات و ئێران نایەوێت خۆی بە سەر ناوچەکەدا زاڵ بکات و لە ئاست و سنووری جوگرافی ئێستای خۆی زۆر رازییە".







رووداو
Top