ئەلشەباب 14 ماسیگری ئێرانی دەڕفێنێت

 ئەلشەباب 14 ماسیگری ئێرانی دەڕفێنێت
کەناڵی حکومیی ئێران رایگەیاند، چەکدارانی بزووتنەوەی ئەلشەباب لە سۆماڵ ١٤ ماسیگریان لە بەلەمی ماسیگرە ئێرانییەکان لە کەناراوەکانی سۆماڵ رفاندووە و هەموویانیان لەناو بەلەمەکەدا دەستبەسەر کردووە.

یاسین مەعالین ، یەکێک لە دانیشتووانی شاری ئەلدەهر لە کەناراوەکانی سۆماڵ بە سەرچاوە هەواڵییەکانی راگەیاندووە، کە خۆیان شایەتحاڵی رووداوەکە بوون و بینیویانە چەکدارانی ئەلشەباب ژمارەیەک ماسیگری ئێرانیان رفاندووە.

هەرچەندە لە رێگەی هێرشە ئاسمانییەکان، بەرپرسانی باڵای ئەفریقا بەبەردەوامی هەوڵیانداوە کۆتایی بە دەسەڵاتی بزووتنەوەی ئەلشەباب بێنن، بەڵام نەیانتوانیووە و تا ئێستاش بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی سۆماڵ و وڵاتانی ئەفریقایان کۆنترۆڵکردووە.

بزوتنەوەی ئەل شەباب، رێکخراوێکی توندئاژۆیە و چەندین هێرشی جۆربەجۆریان لە سۆماڵ و ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجامداوە، بەڵام تائێستا بە شێوەیەکی ئاشکرا بەرپرسیاریەتی رفاندنی ئەم ماسیگرە ئێرانیانەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.








رووداو
Top