له‌ به‌رزاییه‌كانی قه‌له‌مون 4 چه‌كداری حزبولڵای لوبنانی كوژران

له‌ به‌رزاییه‌كانی قه‌له‌مون 4 چه‌كداری حزبولڵای لوبنانی كوژران
شه‌وی رابردوو دوای شه‌رو پێكدادانێكی نێوان چه‌كدارانی حزبولڵای لوبنانی و سوپای فه‌تح سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، له‌ به‌رزاییه‌كانی قه‌له‌مونی سنووری نێوان سوریا و لوبنان چوار چه‌كداری حزبولڵای لوبنانی كوژران .

به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوانی چه‌كدارانی حزبولڵا له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گه‌یشته‌ حه‌ڤده‌ كه‌س . له‌لایه‌كی دیكه‌ شه‌ر و پێكدادان له‌ نێوان سوپای فه‌تح له‌ ئیدلیب له‌ گه‌ڵ سوپای رژێمی سوریا و میلیشیاكانی سه‌ر به‌م رژێمه‌ له‌ناوچه‌ی حسر ئه‌لشغور به‌رده‌وامه‌ . هه‌ر له‌ ئیدلب به‌هۆی هێرشێكی ئاسمانی رژێم كه‌ گوندی قه‌نیه‌ی كرده‌ ئامانج، ده‌ كه‌س كوژران و بیست و چواری دیكه‌ بریندار بوون .
Top