بڕیاره ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ست له یه‌مه‌ن جێبه‌جێ بكرێت
حوسیهكانیش كه هه‌ر چه‌ند ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه له سه‌ر راگه‌یاندنه‌كه‌ی سعودیه بۆ ئاگربه‌ست، هێرشیان كرده سه‌ر خاكی سعودیه و له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا هاووڵاتیه‌كی پاكستانی و یه‌كێكی سعودی كوژران . هه‌روه‌ها دوێنێ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌نبارێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به حووسییه‌كان له سه‌نعا .
هێزه‌كانی لیژنه میللییه‌كانیش به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كداره حووسییه‌كان له ده‌روازه‌ى رۆژهه‌ڵاتی شاری عه‌ده‌ن و گه‌ڕه‌كی عه‌ریش و غازی له ئه‌بیه‌ن و ده‌روازه‌ى رۆژئاوای شاره‌كه . هاوكات له شاری ته‌عز چه‌كداره حووسییه‌كان هه‌ڕه‌مه‌كیانه گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌یان بۆردومان كرد‌و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژران و برینداربوون .
