له به‌ریتانیا كاره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه
ده‌یڤید كامیرۆن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ به‌رده‌وامه و به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی كۆتا، پۆسته‌كانی ئه‌مڕۆ: میشایل گۆڤ وه‌ك وه‌زیری داد و هه‌روه‌ها نیكی مۆرگان وه‌ك وه‌زیری یه‌كسانی و ئافره‌ت، دیاری كران. هاوكات دوێنێ كامیرۆن، رایگه‌یاندبوو كه وه‌زیری دارایی جۆرج ئۆبسێرن و وه‌زیری ده‌ره‌وه فلیپ هامموند و وه‌زیری به‌رگری میشایل فالۆن هه‌روه‌ها سێرێسا مه‌ی وه‌ك وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا له پۆسته‌كه‌ی خۆیان ده‌مێننه‌وه.
