هێزه‌كانی رژێمى سوریا به گازی كلۆر هاووڵاتیان بۆردومان ده‌كه‌ن
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نی گشتی شۆڕشی سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: فرۆكه جه‌نگیه‌كانى سوپاى رژێمى سووریا به بۆمبی به‌رمیلی كه گازی كلۆری تێدابووه هێرشی كردۆته سه‌ر شاری سه‌راقیب باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئدلب.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ، له‌و هێرشه‌دا 40 كه‌س كه ژن و منداڵیشیان تێدایه كه‌وتونه‌ته به‌ر كاریگه‌ری ئه‌و گازه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه كراون و خراونه‌ته ژێر چاره‌سه‌ره‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، خالد خۆجا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی هێزه‌كانی شۆڕشگێڕ و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، كه سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌ده‌غه كردنی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، به‌ڵام رژێمی سووریا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی گازی كلۆر به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته.
